Amos 5:25-27
25«ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا بۆ ماوەی چل ساڵ لە چۆڵەوانی
قوربانی سەربڕاو و پێشکەشکراوتان بۆ هێنام؟
26بەڵکو نزرگەی پاشای خۆتان،
بنکەی بتەکانتان هەڵگرت،
پەیکەرەکانتان بۆ کەیوان ▼
▼کەیوان ناوی هەسارەیەکە و خوداوەندی ئاشورییەکان بووە.
، ئەستێرەی خوداوەندەکەتان،کە بۆ خۆتان دروستتان کرد.»
27لەبەر ئەوە یەزدان کە ناوی خودای سوپاسالارە، دەفەرموێت:
«من بۆ شوێنێک ڕاپێچتان دەکەم کە لە دیمەشق دوورترە.»
Copyright information for
CkbKSS